ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، کوتلەکان کۆدەبنەوە و بەرنامەی کاری کۆبوونەوە دادەنێن".
سەید سەفوان گەرگەری ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند" ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق کۆنابێتەوە و دەچێتە هەفتەی داهاتوو، بەڵام تا ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتوو دیار نییە لەبارەی چ پرسێک دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، پێش ئەوەی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە ببات، کوتلەکانی پەرلەمان کۆبوونەوەیەک دەکەن و بە ڕێککەوتن لە نێوان خۆیاندا بەرنامەی کار دادەنێن بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو.