ڤیدیۆیەکی نەوازەی هەژان هێرش بڵاودەکرێتەوە


هەژان هێرش هونەرمەند و میدیاکاری شۆخ لە رۆژی لە دایکبوونی ڤیدیۆیەکی نەوازە و جوانی خۆی بڵاودەکاتەوە.

هەژان هێرش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بە جلی کودیەوە بڵاوکردۆتەوە و لە پۆستێکیشدا سوپاسی هەندێک کەس دەکات کە ژیانیان جوان کردووەو، هەروەها ئاماژە بۆ  هەندێکی تریش دەکات کە خۆشەویستییەکان دۆرزنانە بووە.
لەو نووسینەیدا هەژان دەڵێت"  تەمەنمان هەرچەندە بێت گرنگ ئەوەیە دوای خۆمان چی جێدەهێڵین "

دەشڵێت " سوپاس بۆ خێزانم کە هەمیشە قەڵایەکن لە پشتم ، سوپاس بۆ هەموو ئەو مرۆڤە جوانانەی لە ژیانمان و خۆشمدەوێن و خۆشیاندەوێم لە هاوکاران و هاوڕێیانم".

هەروەها نووسیوویەتی" بۆ ئەوانەش کە وامزانیوە خۆشیان دەوێم بەڵام لە قۆناغێکدا رووی ڕاستیانم بینیوە و وانەیەکی باشیان پێداوم ، لە هەموو ئەزموونەکانمەوە شتێک فێربووم و ئەم ساڵەی کە بەڕێم کرد زۆر سەخت بوو بەڵام پڕ لە دەستکەوت بوو بۆ من" .

ئەو هونەرمەندە دەشلێت "سەرەرای هەموو ئەو نەهامەتیانەی بەسەر میللەتەکەمدا هاتووە و دێت من شانازی بە کوردبوونمەوە دەکەم، شانازی بە کلتور و زمان و فەرهەنگی میللەتەکەمەوە دەکەم ".

هەژان بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە چەندین درامادا وەک ئەکتەرێکی دیار دەركەوتوە و چەند جارێك پێشكەشكاری بەرنامەی تایبەت بووە لە كەناڵی كوردسات و خاوەنی منداڵێکە و چەند ساڵێک پێش ئێستا لە دەروون گێژەنی میدیاکار جیابوەوە.

ئەو لە ئێستادا یەکێکە لە خانمە پێشکەشکارە دیارەکان و هونەرمەندێکی ناسراوە لەسەر ئاستی کوردستان.



PM:02:42:04/10/2022