" بەغدا پارەی جوتیارانی هەرێم خەرجدەکات "


گرێکوێرەی جوتیارانی هەرێم کرایەوەو کازمی واژووی لەسەر خەرجکردنی پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی دەدات.

رێبوار ئەورەحمان وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە دانەیەکی نێردراوە بۆ " سپی " هاتووە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، پاش نزیکەی هەشت ساڵ شایستەی جوتیاران وەرگیرایەوە".

حکومەتی فیدڕاڵی عێراق شایستەی دارایی ساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦ و ٢١٧ی جوتیارانی هەرێمی لایە و بەمەش تەواوی شایستەداراییەکانی جوتیارانی هەرێم کە گەنمیان فرۆشتووە بە بەغدا خەرج دەکرێت.



PM:04:57:04/10/2022