رێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی پارتی و یەکێتی و خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو (٨٥) پەرلەمانتارەی واژۆیان لەسەر پێشنیازەیاسای درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی پەرلەمان کردووە، نوێنەرایەتی (١٩٪ )ی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئینستتیوتی پەی ئەمڕۆ ٤ تشرینی یەکەم لەسەر پێگەی خۆی بڵاویکردەوە " ژمارەیەك فراكسیۆنی ناو پەرلەمانی كوردستان بە واژۆی (٨٥) پەرلەمانتار، پێشنیازە یاسای درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان كوردستانیان پێشكەش سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد".
ئەو رێکخراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بە پێی ئەو پرۆژەیەی پێشكەشكراوە (٤٥) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، (٢٢) پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، (٧) پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان و (١١) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پێكهاتەكان، ئەو پێشنیازەیاسایەیان واژۆ كردووە.
رێکخراوی پەی دەڵێت " لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ساڵی ٢٠١٨ ی پەرلەمانی كوردستاندا (٣.٠٨٥.٤٦١) كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لە هەلبژاردنەكەدا (١.٨٤٥.٩٧٩) دەنگدەر بەشداریان كردبوو، ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆی پرۆژەكەیان كردووەو دەنگ لەسەر ماوەی درێژكردنەوەی پەرلەمان دەدەن تەنها ( ٥٨٦.٥٩٩) دەنگیان بەدەستهێنابوو.
پەی، ئەوەش ئاشکرا دەکات كه رێژه‌ی (٥٨.٨٢٪) هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانیان كردووه، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی واژۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه كردووه، ڕێژه‌كه‌ی ده‌كاته (١٩.١%) كۆی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستانه.