عێراق پەیامێك ئاڕاستەی توركیا دەكات


وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەركۆنەی تەقینەوەكەی ئیستانبوڵ دەكات و  دەڵێت، "تەقینەوەكە كردەوەیەكی چەكداری بووە."

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی بۆ حكومەت و گەل و كەسوكاری قوربانییانی تەقینەوەكەی توركیا دەربڕی و رایدەگەیەنێت "تەقینەوەكە كردەوەیەكی چەكداری بووە.".

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شەقامی ئیستیقلال لە ناوچەی تەقسیمی ئیستانبوڵ تەقینەوەیەك روویدا و شەش كەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٣ كەسیش بریندار بوون.




PM:10:42:13/11/2022