بەیانی ئەمڕۆ هاوشێوەى رۆژانى رابردوو خۆپیشاندانى خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکردەوە.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە خوێندکارانی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی ڕاپەڕین و کەلار دەستیان بە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانیان کردەوە.
خوێندکارانی ناڕازی داوا دەكەن مانگانە لە كاتی خۆیدا دەرماڵەكانیان خەرج بكرێت، هەروەها داوای كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی پارالێڵ و خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکانیان دەکەن،
بە پێچەوانەوە هۆشداری توند دەدەن کە خۆپیشاندانەکانیان بەردەوام دەبێت.