زاخۆ.. بەهۆی شۆرتی کارەباوە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان گیانی لەدەستدا

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە قەزای زاخۆ ‎ماڵێك بەهۆی شۆرتی كارەباوە گڕیگرت و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان گیانی لەدەستدا. 

بەپێی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ ماڵێک گڕیگرت، کە بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان گیانی لەدەستدا و براکەشی کە تەمەنی (٢٩) ساڵ بووە باری تەندروستی بە خراپی تێکچووە.

دوای ڕووداوەکە برای منداڵەکە تووشی تەنگە نەفەسی بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.


AM:08:42:18/11/2022