لەسەر شۆڤاژ هاوڵاتیانی سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە


لەسەر بەکارهێنانی شۆفاژ، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەكات پابەندی ڕێنماییەكان بن كە بۆ سیستمی غاز پەیڕەودەكرێت.
  
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئارام عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە میدیای یەکێتیی ڕاگەیاندووە، ""دانانی سیستمی غاز مەترسیدارە، بۆیە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و ئەو ڕێنماییانەی كە بۆ باڵەخانە و ناوەندە بازرگانییەكان پەیڕەودەكرێت، هاوڵاتییانیش بۆ ماڵەكانیان پێوەی پابەندبن و چەند ڕێوشوێنێكی پێویستیش بۆ ئەو مەبەستە دەگیرێتەبەر". 
  
ئەوەشی خستۆتەڕوو " سەرجەم ئەو باڵەخانە و ناوەندە بازرگانییانەی كە سیستمی غازیان بۆ دانراوە پابەندی مەرج و ڕێنماییەكانن و بەردەوام بە دواداچوونیان بۆ دەكرێت، بۆیە ئەگەر ئەو ڕێنماییانە بۆ ئەو ماڵانەش جێبەجێبكرێت كە سیستمەكەیان داناوە لە پێناو سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییاندایە."   
  
بەهۆی لێچوونی سیستمی غاز و شۆفاژ ماڵێکی گەڕەکی کازیوە لە سلێمانی شەوی پێنج شەممە تەقییەوەیەکی بە‌هێز روویداو لە ئەنجامدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسی دیکەش برینداربوون.   



PM:10:45:19/11/2022