ڤیدیۆ.. میریام گۆرانی بۆ کاسی جیهانی قەتەر دەڵێت

میریام فارس گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەب گۆرانی بۆ کاسی جیهانی قەتەر بە سیمایەکی عەرەبییەوە دەڵێت.

میریام فارس كە بە شاژنی سەرشانۆ ناسراوە، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند" ڕۆژی ٤ی مانگی داهاتوو لە شاری هەولێر كۆنسێرتێك بۆ هەوادار و گوێگرەكانی سازدەكات و لە نزیكەوە گۆرانییان بۆ دەڵێت". 

میریام فارس بەهۆی جوانی و شیكی و سەرنجڕاكێشیەوە ناسراوە بە (شاژنی شانۆ)، لە ساڵی (١٩٨٣) لە دایكبووە لە تەمەنی منداڵیەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە، هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێكی ئەمەریكی كردووە، بەناوی (دانی مێتری) دوور لە چاوی كامێرا و میدیاكان، پاشان لە ساڵی (٢٠١٦) دەبێتە خاوەنی منداڵێك بەناوی جایدن.



AM:12:00:20/11/2022