وێنە.. گۆرانیبێژێکی دیاری دهۆک ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

گۆرانیبێژی دیاری دهۆک ئاشڤان فەرەج دوای ماوەیەک لە گۆڕینەوەی ئەڵقەی دەستگیرانداری لەگەڵ خانمێکی کورد ئاهەنگی گواستنەوەی ئەنجام دا.

ئاشڤان فەرەج لە هەژماری فەرمی خۆی لە ستۆری ئینستاگرامەکەی وێنەی رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی بڵاوکردووەتەوە و کە ژیانی هاوسەری لەگەڵ خانمێکی کورددا بە ناوی (دێژین) پێکهێناوە. 

ئاشڤان فەرەج خەڵکی دهۆکە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی ئەو شارە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەری و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆیەتی. 


PM:01:07:20/11/2022