وێنە.. دینە پۆستێکی سەرنجڕاكێش دەکات


گۆرانیبێژی لاو دینە کە ئەو هەمیشە بەدەم بە پێکەنین و رووخۆش ناسراوە، پۆستێکی خەفەت بارانە دەکات کە بەتەواوی نیگەرانی پێوە دیارە.
دینە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە تەواو خەفەتبارە و بێ تاقەتی پێوە دیارە.  

دینە باس لە هەر چوار وەرزە دەکات کە رووداوی خراپ روودەدەن و هیچ هەواڵێکی خۆشیان پێ نییەو دەڵێت" ئەی ساڵ : نە بەهارت سەوزو جوان بوو نە هاوینت گەرمو گوڕ بوو.. کە پایز هات خەمی هێنا و زستان هەمووی ڕەش پۆشی بوو.. پێمناڵێی کوا وەرزی پێنجەم ؟؟ بەکام وەرزەت دڵم خۆش کەم ؟؟".

دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.  ساڵی پاریش ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە، بەڵام زۆری نەخایاند و ئەمساڵ جیابوونەوە.



PM:06:54:23/11/2022