ئاگادارن ئینێستا کێ بۆ گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی دەپاڵێوێت

ئەندرێس ئینێستا پێشبینی خۆی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی2022 دەکات و  ئیسپانیاو ئەرجەنتین دەپاڵێوێ بۆ قۆناغی پێش کۆتایی

ئینێستا دەڵێ:" دەمەوێت سبەی یارییەکەی بەڕازیل ببینم، بەڵام متمانەم بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەروەها ئەرجەنتین هەیە بگەن بەو قۆناغە".

لەسەر رۆناڵدۆ ئەندرێس ئینێستا وتی: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەتوانێت بۆ هەر یانەیەک کە بیەوێت لە جیهاندا یاری بکات".

ئەندریا ئینێستا لەسەر مۆندیال وتی"هەڵبژاردەی سعودیە بە متمانەیەکی زۆرەوە و هێزێکی زۆرەوە یارییان کرد، دەیانزانی دەبێت چی بکەن.. ئەرجەنتین زۆر ئازاری چەشت،سەیریکردنی هەڵبژاردەی سعودیە زۆر خۆش بوو، هەستم بە حەماسەت و وزەی یاریزانەکان دەکرد".
لە،کۆتایدا وتی:" سعودیەکان هەستیان دەکرد هیچ شتێک لە تۆپی پێدا مەحاڵ نییە، پێموایە ئەو سەرکەوتنە متمانەیەکی زۆریان پێدەبەخشێت".


AM:12:53:24/11/2022