لەبارەی دروستبوونی لافاو هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم ڕۆژانی هەینی و شەممە بارانی بەخوڕ دەبارێت و سەرۆکایەتی شارەوانی بنەسڵاوەش هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات دووربکەونەوە لە کەندە سروشتییەکان.  

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی بنەسڵاوە كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی (سپی) كەوتووە و تێیدا هاتووە" ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی بنەسڵاوە دەكەینەوە، ئەوانەی كە لە نزیكی كەندی بنەسڵاوەن یاخود كاریان لەو ناوچەیە هەیە، لە ئێستادا لەو شوێنانە دووربكەونەوە تا وەكو مەترسی لەسەر ژیانیان نەبێت، چونكە بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی كەندەكە هەیە". 

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە" لە كاتی دروستبوونی لافاو لە گەڕەكەكانی سنوورەكە بە زووترین كات شارەوانی ئاگاداربكەنەوە". 


PM:06:45:24/11/2022