هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، ئەگەر مۆڵەتەکانیان بەسەر نەچووبێت پێویست ناکات مۆڵەتی نوێ دەربکەن. 

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە، کە بەمەستی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان سەردانی هاتوچۆی هەولێر دەکەن، ئەگەر مۆڵەتەکانیان بەسەرنەچووبێت ئەوا پێویست بە نوێکردنەوە ناکات".

ئەوەشی خستەڕوو، شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەوانە ئۆتۆمبێلی پیکاب، دەتوانن بەگوێرەی سیستمە نوێێەکە ئەگەر مۆڵەتەکانیان بەسەر نەچووبێت، بە مۆڵەتەکانیان پیکابی تاک و دەبڵ لێبخوڕن، هەروەها سیستەمە نوێیەکەی مۆڵەتی شۆفێری رێگە دەدات شۆفێران بە مۆڵەتی جۆری B پیکابەکانیان لێبخوڕن. 


PM:04:35:27/11/2022