مامۆستایانی وانەبێژ وادەی بایكۆت و خۆپیشاندانی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایده‌گه‌یه‌نن" چاوەڕوانیمان بۆ ئەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە گفتوگۆ و کۆبوونەوە چارەسەربکرێت کۆتایی پێهات". 

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە" مامۆستایانی وانەبێژ باجی بێخەمی حكومەت بۆ كەرتی پەروەردە نادەن و چیدی باری گرانی پەروەردە بە شایستەی ناشایستە ڕاناكێشن و ڕۆژی سێ شەممە كاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندان و بایكۆتی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم پەروەردەی قەزاكان دەستپێدەكات". 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بەڕێزان //

– لایەنی پەیوەندیدارانی پەروەردەیی
– مامۆستایانی بەڕێزی وانەبێژ
– كەناڵەكانی ڕاگەیاندن

دوای بێئومێدبوونمان لە ڕادەستكردنی زیاد لە ٥۳۰ یاداشت بە بەلایەنی پەیوەندیدار و دانیشتن لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامانی لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمان و جەنابی وەزیری پەروەردە و سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاژە تا ئەم چركە ساتە هیچ هەواڵێكی كرداریی و دڵخۆشكەرمان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ نەبیست و نەبینی ..

چاوەڕوانیمان بۆ ئەوەی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە گفتوگۆ و كۆبوونەوە چارەسەر بكرێت كۆتایی پێ هات ..

بۆیە مامۆستایانی وانەبێژ باجی بێخەمی حكومەت بۆ كەرتی پەروەردە نادەن و چیدی باری گرانی پەروەردە بە شایستەی ناشایستە ڕاناكێشن .
ڕۆژی سێشەممە كاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندان و بایكۆتی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی قەزاكان دەستپێدەكات و ڕایدەگەیەنین مامۆستایانی وانەبێژ ئامادە نین پرسیاری وەرزی یەكەم ڕادەستی خوێندنگەكانیان بكەن ..

شوێنی بایكۆت و خۆپیشاندانی وانەبێژان :

سلێمانی : بەردەم پەروەردەی گشتی سلێمانی .

ڕانیە : بەردەم پەروەردەی گشتی ڕاپەڕین

كەلار : بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان .

پێنجوێن: بەردەم بینای بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن .

كۆیە : بەردەم پەروەردەی كۆیە

دەربەندیخان: بەردەم پەروەردەی دەربەندیخان

شارباژێڕ ؛ بەردەم پەروەردەی گشتی سلێمانی

قەرەداغ : بەردەم پەروەردەی گشتی سلێمانی

كفری : بەردەم پەروەردەی كفری

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ
٢٧ ی ۱۱ ی ۲۰۲۲



PM:06:17:27/11/2022