سودانی گەڕانەوەی بەشێك لە پارە دزراوەكانی عێراقی راگەیاند


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەڕاندنەوەی بەشێك لە پارە دزراوەكانی عێراقی راگەیاند كە بەشێكیان بە "دزی سەدە" ناسراوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، گەڕاندنەوەی بەشێك لە پارە دزراوەكانی عێراقی راگەیاند كە زیاتر لە 182 ملیار دینارە.

سوودانی جەختیكردەوە، ناوی ئەو كەس و كۆمپانیایانە ئاشكرا دەكەن كە دەستیان لە بردنی سامانی عێراق بۆ دەرەوە هەبووە و وتی "لە قۆناغی یەكەمدا 182 ملیار دیناری دەستەی باج گەڕێندراوەتەوە، كە پێشتر بە چوار قۆناغ بڕیی زیاتر لە 3 ترلیۆن دینار براوەتە دەرەوەی وڵات".  




PM:07:13:27/11/2022