ڕۆناڵدۆی دیاردە ئامۆژگاری نەیمار دەکات

پاش ئەوەی نەیمار لە یاری سڕبیا تووشی پێکان،هاتوو رووبەڕووی رەخنە بووەوە،لە لایەن،هاندەرانی سامپاوە هێرشکرایە سەری.


 رۆناڵدۆ نازاریۆ ناسراو بە رۆناڵدۆی دیاردە پەیامێکی ئاڕاستەی نەیمار کردووەو دەڵێت" هیچ کات خۆت خەمخۆر مەکە بۆ ترسنۆک و ناحەزەکان،ئاهەنگ بگێڕە بۆ ئەو خۆشەویستییەی کە لە زۆربەی وڵاتەکەتەوە  بۆت دێت، هەموو ڕق و کینەیەک بکە بە خۆشەویستی نازناوێک بۆ وڵاتەکەت ببەرەوەو بەختێکی باشت بۆ بێت".

هەروەها وتی"نەیمار تۆ سەرسوڕهێنەریت، تۆ زەبەلاحێکیت، دڵنیام زۆربەی بەڕازیلییەکانی وەک من سەرسامن و خۆشیان دەوێیت بەهرەکەت وایلێکردیی کە لە هەموو گۆشەیەکی جیهاندا خۆشەویستی و سەرسامییان بۆت هەیەو لەبەر ئەم هۆکارەش دەبێت مامەڵە لەگەڵ زۆر شت بکەیت لە کەسانی ناحەز و خراپەکار".


PM:07:16:27/11/2022