یەکەم راگەیاندنی کۆبوونەوەی وەفدی هەرێم‌و حکومەتی بەغدا راگەیەندرا


 یەکەم راگەیاندنی وەفدی هەرێم کە ئەمرۆ دانیشتنەکانی لەگەڵ وەزیری شاندی حکومەتی هەرێمی لەبەغدا لەیەکەم کۆبوونەوەیاندا رێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆگفتوگۆکردن لەسەر رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣ .  
  
لە راگەیەنراوێکدا کە لە کۆتایی کۆبوونەوەکە بڵێ‌ویکرایەوە هاتووە " وەفدەکە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی عێراق گفتوگۆیان کردووە لەسەر پشکی هەرێم  لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ـی حکومەتی فیدڕاڵی و بیروبۆچوونەکان گفتوگۆی لەسەرکرا، بڕیاریشدرا لیژنەیەک لە نێوان هەردوولا پێکبهێندرێت و دەست بەکارەکانی خۆی بکات". 
  
هەروەها هاتووە" وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕی، لەسەر بنەمای دەستوور، تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، له‌ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندنەوە، لە نێویشیاندا کێشەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان چارەسەربکات.  "
  
شاندی هەرێم کە بەهاوبەشی لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت، پارتی و یەکێتی و گۆران پێکهاتبوو، هەریەک لە دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا نوێنەرایەتیان دەکرد. 



PM:09:48:27/11/2022