سەركردەیەكی باڵای یەكێـی نیشتمانی كوردستان هۆشداری لە دۆخی هەرێمی كوردستان دەدات و دەڵێت، مەترسی گەورە لەسەر هەرێمی كوردستانە.
ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندووە "لە گەرمەی ئەنفالەكان و شەڕی ناوخۆ و برسێتی نەوەدەكانیش هەمیشە ئومێدم گەش بوو، بەڵام ئیستا نیگەرانم و هەست بە مەترسی گەورەی دەرەكی و بێباكیەكی گەمژانەی ناوخۆیی دەكەم".
ناوبراو دەڵێت "ئومێد نەبڕاوە، بەڵام ئاسۆ بەلێلی دەبینم، ئەركی نیشتیمانی و نەتەوەیی دیالۆگ و هاوهەڵوێستی و هاوكاریمان بەسەردا دەسەپێنن، هەلومەرجە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان نەك لە بەرژەوەندیی ئێمە نین، بگرە زۆر دژ و دژواریشن".