لە بەغداد دوو مێردمنداڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

لە بەغدای پایتەختی عێراق دوو مێردمنداڵ لەناو ماڵی خۆیاندا كۆتایی-یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغداد بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاند" سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت گەنجێکی تەمەن ١٦ ساڵ لەناو ماڵی خۆیاندا بە پەت خۆی هەڵواسیووە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە". 

ئەو سەرچاوەیە لە زاری بنەماڵەکەیەوە ڕایگەیاندووە" کە تووشی حاڵەتێکی دەروونی بووە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادوەری گواستراوەتەوە". 

درانگانی شەوی ڕابردووش، گەنجێکی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ لە بەغدای پایتەختی عێراق بە پەت خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، بەڵام تائێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی نەزانراوە. 

بەپێی ئامارێکی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، نزیکی ٧٠٠ حاڵەتی خۆكوشتن لە سەرجەم ناوچەکانى عێراق تۆماركراوە.


AM:10:07:28/11/2022