کەشناسی: بارانبارین لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

بە‌ڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، خێراى با (١٠ - ١٥) کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و بە ئاڕاستەی باکوری خۆرهەڵات، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەیەکی کەم بە (١-٢) پلە لە تۆمارەکانی دوێنێ بەخۆیەوە دەبینێت، مەوداى بینین لە نێوان (٨ -  ١٠) کم  دەبێت .

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لە کاتەکانی ئێوارە دابارین دەست پێ دەکات سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوی هەرێم بەشێوەی تاوە باران و بروسکە  پاشان نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بە تایبەتی ناوچە شاخاوییەکان. 

ئەوەش هاتووە" رۆژی چوارشەممە دابارین تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەو،
 پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ، خێراى با (١٠ - ٢٠) کم دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم چالاکتر دەبێت، مەوداى بینین لە نێوان (٦ – ٨)کم  دەبێت". 


AM:10:22:28/11/2022