داوا دەکرێت پەلە بكرێت لە ناردنی یاسای نەوت و غاز بۆ پەرلەمانى عێراق

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق داوا لە حکومەتی عێراق دەکات پەلە بکرێت لە ڕەوانەکردنی یاسای نەوت و غاز بۆ پەرلەمان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم.

فالح خەز عەلی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند" یاسای نەوت و غاز گرنگترین و دیارترین ئەو یاسایانەن کە ناکۆکی زۆری لەسەر دروستبووە، بە تایبەتی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان". 

فالح خەز عەلی لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە" لیژنەی نەوت لە پەرلەمان سورن لەسەر تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژەیە لەبەر گرنگی یاساکە و چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی پەیوەندیدار بە سەروەری دۆسییەی نەوت و غازی عێراق". 

ئەو پەرلەمانتارە لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا داوای لە حكومەتی عێراق کرد، پەلە بكات لە ناردنى یاسای نەوت و غاز بۆ پەرلەمان.


AM:11:34:28/11/2022