لقی دوو بانکی عێراق لە هەرێم دەکرێتەوە


ئەندامێکی کوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید لق لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە".( بەمەش هاوڵاتیانی هەرێم دەتوانن لە بانکەکانی حکومەتی عێراق قەرزبکەن).  
  
لە راگەیاندراوێکدا، نەرمین مەعروف ئەندامێکی کوردی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەکردووە، بانکی رافدین نووسراوی ئاراستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بۆ کردنەوەی لق لە هەرێم.  
  
هەروەها دەشڵێت" وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رەزامەندی سەرەتایی دەربڕیوە بۆ کردنەوەی لقەکانی بانکی رەشید لە شارەکانی هەرێم".

کردنەوەی ئەم بانکانە مامەڵەی دارایی لە هەرێم ئاکتیڤ دەکات و هاوڵاتیانی هەرێمیش دەتوانن سوودمەندبن لە پیدانی قەرز وەک هاوڵاتیانی تری عێراق. 



PM:05:52:28/11/2022