حكومەتی هەرێم: دەمانەوێت لەگەڵ بەغداد بگەینە رێككەوتن


جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو)  رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێمی كوردستان بەردەوامن و ئەو داتایانەی پێویستن، بە وەزارەتی دارایی عێراق دراون.

جوتیار عادل بە كوردستان 24ی راگەیاندووە "لەكۆبوونەوەكانی شندی هەرسَ/ و بەغداد جەخت لەسەر پشكی %17ـی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە، چونكە دەمانەوێت لەگەڵ بەغدا بگەینە رێككەوتن".

ناوبراو روونیشیكردەوە،  لەگەڵ تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆدەبینەوە و شاندی حكومەت لە بەغدا دەمێنێتەوە.



PM:08:04:28/11/2022