پڕكردنەوەی دوو پۆستی پارتی چاوەڕوانی بڕیاری بارزانییە


ئەو پۆستەی حكومەتی عێراق كە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانن چاوەڕوانی بڕیاری مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو حیزبەن بۆ پڕكردنەوەیان.

شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە "ھەردوو پۆستی وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری كوردانی ئێزدیش بەر پارتی كەوتوون و وەزارەتی ژینگەش بەر یەكێتی نیشتمانی كەوتووە، كاندیدی پارتی تا ئێستا بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بەنگین ڕێكانییە و زانیاریم نییە لەسەر كاندیدی ڕاوێژكاری ئێزدییەكان.''  

ناوبراو روونیكردۆتەوە "سەرۆك بارزانی لە ئایندەیەكی نزیكدا كاندید بۆ ھەردوو پۆستەكەی بەر پارتی كەوتوون یەكلا دەكاتەوە.''  

هەروەها وتی "پێویستە تا هەفتەیەكی دیكە ئەو پۆستانەی كورد یەكلا بكرێنەوە، چونكە پەرلەمان دەچێتە پشووی زستانە، ئێستا شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدایە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستانەی كورد."  



PM:08:56:28/11/2022