هەیسەم جبوری بە بیانووی "دزی سەدە و هەڵئاوسانی پارەکەی" دەستگیردەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە هێزێکی ئەمنی بە بیانووی "هەڵئاوسانی پارەکە"ی هەیسەم جبوری ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکی حکومەتی پێشووی فیدراڵی دەستگیرکرد. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی سەر بە کۆمیسیۆنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی توانیان هەیسەم جبوری سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەستگیر بکەن، كه‌ هاوكات پێشتر ڕاوێژكاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بووه‌". 

ئاماژەی بەوەشکرد" پرۆسەی دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای هەڵاوسانی پارەی جبوری بووە، بە شێوازی نادیار و نایاسایی". 

جەختیشیکردەوە کە" فەرمانی دەستگیرکردنەکە پەیوەندی بەو دانپێدانانەشەوە هەیە کە لەلایەن نور زوهێر خاوەنی کۆمپانیای (ئەحداب)ەوە هەیە کە تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له‌ دزی سه‌ده‌ له‌ دانپێدانانه‌كاندا ناوی هێناوه‌". 

هەیسەم جبوری چەندین پۆستی هەبووە، لەوانە ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و جێگری پێشووی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە خولی پێشووی پەرلەمان بووە. 


PM:03:32:30/11/2022