سکای نیوز: واشنتۆن لەسەر رۆژئاوای کوردستان هەڕەشە لە تورکیا دەکات

 
سکای نیوز لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکیەوە بڵێ‌ویکردەوە " لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ئەمەریکا هۆشدارییەکی توندی بە تورکیا داوە کە هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئامانجی هەوڵەکانی ئەمریکایە بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە".

ڕۆژی چوارشەممە، بەرپرسێکی ئەمەریکی بە سکاینیوزی راگەیاندووە" بە ڕێنمایی ئیدارەی سەرۆک جۆ بایدن، هێزەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی فەرماندەیی ناوەندی – سێنتکۆم - بەردەوام دەبن بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی سەربازی و جەنگی بۆ  هێزەکانی سوریای دیموکرات و دابینکردنی چەکی پێویست، بە تایبەتی بۆ پێکهاتەی کورد".

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە، ئەو بەرپرسە کە پێی باشنەبووە ناوی بهێنرێت، چونکە دەسەڵاتی ئەوەی نەبووە قسە لەسەر ئەو پرسە بکات، ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی بایدن "ئەو هەڵەیە ناکات کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کردی، کاتێک وازی لە کوردانی سوریا و عێراق هێنا، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی" کە کورردەکان ڕۆڵێکی کارایان هەبووە لە نەهێشتنی تیرۆر لە سوریا و هاوکارییکردنیان پێویست و ستراتیژییە .”

لە وەڵامی پرسیارێکی "سکای نیوز عەرەبی"دا، سەبارەت بەوەی مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە تۆمەتبارکردنی واشنتۆن بە پاڵپشتیکردنی تیرۆر وتوویەتی " ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتوویەتی: ڕۆڵی تورکیا لە سوریا بە قۆناغی نا بنیاتنەردا تێپەڕیوە، بەتایبەتی لە ناوچەی ئیدلب، کە گروپەکانی سەر بە قاعیدە و لە ژێر چاوی هەواڵگری تورکیا".



PM:09:51:30/11/2022