ڕینارد راهێنەری سعودیە هۆکاری دۆڕانەکەی بە مەکسیک ئاشکرا کرد


 هێرڤێ ڕێناردی ڕاهێنەری فەرەنسی هۆکاری شکستەکەی بەرامبەر مەکسیک لە مۆندیالی قەتەر 2022 ڕوونکردەوە.


 هەڵبژاردەی سعوودیە بە دۆڕاندنی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دژی مەکسیک ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە یاریگای لوسایل، لە کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکاندا.


 ڕینارد لە لێدوانەکانیدا لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی: ئەمڕۆ زۆر یاریزانمان لەدەستدا، پێش یارییەکەش زانیمان کە مەکسیک زۆر بە خێرایی هێرش دەکاتە سەر، چونکە بەدوای گەیشتن دەگەڕێت.


 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: مەکسیک لە ئێمە باشتر بوو و یەکلاکەرەوەتر بوو، ئەنجامەکەش ڕەنگدانەوەی ڕەوتی یارییەکە نییە، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە.


 ئاماژەی بەوەشکرد، بەهیوای ئەوە بووین دەستکەوتی سەرکەوتن بۆ قۆناغی دووەمی مۆندیال دووبارە بکەینەوە، بەڵام بەو ئاستەی بەرامبەر مەکسیک، شایەنی ئەوە نین.


 وتیشی: "محەممەد ئەلعوەیس ئەم ئێوارەیە شانازیی پێوەدەکەین کە تۆڕەکەی هێشتەوە، چونکە ئاستێکی دیاریکراوی پێشکەشکردوو ئەو نەبوایە گۆڵی زیاترمان لێدەکرا.”


 دووپاتی کردەوە: هەوڵمدا هاندەر و پاڵنەری یاریزانان بدەم، بەڵام ئەمڕۆ دۆخەکە سەخت بوو، مەکسیک فشارێکی زۆری خستە سەر ئێمە.


 کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: نابێت ئەمشەو بگرین، سەرەڕای پێکانەکانیش 26 یاریزانمان هەیە و ناچار بووین یارییەکە بە باشی بەڕێوەببەین.


AM:01:20:01/12/2022