میسی چی دەڵێت لەسەر چپەکەی کە بۆ لیڤاندۆڤسکی کرد؟

 دوای یاری ئەرجەنتین و پۆڵەندا کە ٢-٠بە سوودی تانگۆ تەواو بوو، میسی چپەیەکی بۆ لیڤاندۆڤسکی کردوو ئەمەش پرسیاری دروست کرد.

دواتر پرسیار ئاڕاستەی میسی، کرا کە چی بە  لیڤاندۆڤسکی وتووە؟ 

لە وەڵامدا میسی وتی:"  فێریان کردوم کە هەر شتێک لە یاریگادا ڕووبدات لە یاریگادا دەمێنێتەوە، هەروەها لە ژووری جلگۆڕینیشدا.  ئەو شتانەی بە یەکتری دەڵێین هەرگیز لە من دەرناچن".

دواتر  میسی لەسەر ڕووداوی  پێخستنە سەر درێسی مەکسیک کەبۆکسێنەرێکی ئەووڵاتە هەڕەشەی لێکرد وتی "ئەوە تێنەگەیشتنێک بوو، هەرکەسێک من بناسێت دەزانێت من بێڕێزی بە کەس ناکەم، پێویست ناکات داوای لێبوردن بکەم، چونکە بێڕێزیم بە مەکسیکییەکان و تیپەکەیان و هەر کەسێک نەکرد".


AM:02:19:01/12/2022