پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

لە ئاگادارییەکدا پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید خەرجكردنی پارەی مانگی ١٠ی وانەبێژانی سنووری پەروەردەكەی ڕاگەیاند. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سنورەکە دەکاتەوە کە" ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی بینایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگی (١٠) ئەم ساڵ". 

نزیکەی (٣٠) هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێم هەیە و لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جار گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام داوە و داوای دامەزراندنی هەمیشەییان کردووە.


AM:08:54:01/12/2022