تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی ئەمساڵدا (٢٨) حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز تۆمارکراوە".
دلوڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەچوو ڕایگەیاند" لە ساڵی (٢٠٢٢)دا نزیکەی (٢٧٢) هەزار پشکنینی پزیشکیمان بۆ ئایدز ئەنجامداوە".
وتیشی" ئەمساڵ پشکنینەکە دوو هێندە زیادکراوە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو بۆ دەستنیشانکردنی هەڵگرانی ئەم نەخۆشییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەو پشکنینانە (٢٨) حاڵەتی پۆزەتیڤیان لە سەنتەری پشکنینی هەولێر پشتڕاستکراونەتەوە، کە یه‌كێكیان خه‌ڵكى دهۆكه و له شاری هه‌ولێر نیشتەجێیە، هەروەها سێ كه‌سى دیكه‌ش هه‌ر خه‌ڵكى هه‌ولێرن، شەش كه‌سى دیكه‌ش خه‌ڵكى شاره‌كانى تر‌ى عێراقن، به‌ڵام ئه‌وانیش له هه‌ولێر نیشته‌جێن.
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاشکراشیکرد، هەر له‌و ژماره‌یه‌ش (١٨) حاڵه‌تی دیکەیان خه‌ڵكانى بیانى بوون و سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ى وڵاته‌كانى خۆیان كراونه‌ته‌وه.