هاوڵاتییەکی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی له‌ده‌ستدا

دوای ١٣ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە ئیبراهیم شەریفی کە لە خۆپیشاندانەکانی شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان برینداربوو گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیبراهیم شەریفی تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی (سەید شهدا)ی شاری ئورمیە گیانی لەدەستدا. 

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوەکە، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان تا ئێستا و بە هەژمارکردنی ناوی ئیبراهیم شەریفی، لە کوردستان ١١٩ کەس کوژراون.


PM:01:16:01/12/2022