میسی ژمارەی ئەفسانەکانی تۆپی پێ لە مۆندیال تێدەپەڕێنێت

 لیۆنێل مێسی یاریزانی ئەرجەنتینی ئەستێرەی هێڵی هێرشبەری توانی سەرکردایەتی وڵاتەکەی بکات و بگاتە قۆناغی شانزەی  مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر و پێشەنگی کۆمەڵەی C ی گرت.

 میسی لە یارییەکەدا لێدانی سزای  لەدەستدا، بەڵام دەرفەتی زۆری بۆ هاوڕێکانی ڕەخساند تا یارییەکە ببەنەوە، بەو پێیەی لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و دیێگۆ مارادۆنا باشتر بوو، باڵادەستی بەسەر مارادۆناش دوای ئەوە دێت کە مێسی گەیشتە یاری ژمارە 22ی  کە زۆرترینە بۆ یاریزانێکی ئەرجەنتینی لە یارییەکانی مۆندیال، ژمارەی ئەفسانەی سەماکارانی تانگۆ مارادۆنائ تێپەڕاند، کە 21. یاری بوو

 جگە لەوەش  کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی تێپەڕاند لە ژمارەی لێدانەکانی بۆ ناو گۆڵ، بەو پێیەی تەنها لە دە خولەکی یەکەمدا توانی دوو لێدانی ناو گۆڵ لەسەر ڤۆجیچ چێسنی تۆماربکات، کە یەکسانە بە هەموو ئەو مووشەکانەی مادێرا تا ئێستا لە تەواوی پاڵەوانێتییەکەدا ئاڕاستەی گۆڵی کردووە.

 مێسی دوو گۆڵی لە مۆندیال تا گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان تۆمارکرد، ڕۆناڵدۆش گۆڵێکی تۆمارکرد، سەرەڕای ژمارە ئەرێنییەکانیش، بووە دووەم یاریزان کە لە مۆندیالدا دوو لێدانی سزای لەدەست بدات دوای ئاسامۆا جیان، بەو پێیەی بەفیڕۆی داوە پێشتر بەرامبەر ئایسلەندا لە ساڵی ٢٠١٨ و ئەمجارەیان بەرامبەر پۆڵەندا، هەروەها هاوسەنگی گۆڵی یەک لە دوای یەک لە بەرژەوەندی تانگۆ لە ٨ یاریدا وەستا.

 شایانی باسە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کۆمەڵەی سێ لە پلەی یەکەمدایە کە سعودیە و پۆڵەندا و مەکسیک لەخۆدەگرێت، بە کۆکردنەوەی ٦ خاڵ، پۆڵەندا بە ٤ خاڵ لە پلەی دووەمدایە، پورتوگالیش لە کۆمەڵەی هەشتەمی ٢٠١٩ لە پلەی یەکەمدایە. دوای ئەوەی لە ئۆرۆگوای و غانایان بردەوە، بە کۆکردنەوەی 6. خاڵ.


PM:02:09:01/12/2022