هۆشداری لە دروستبوونی تەم و مژی چڕ دەدرێت


شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرای دەكات، سبەینێ بە گشتی ئاسمان هەور دەبێت، بەڵام بۆ سبەی ئێوارە تا بەرەبەیانی رۆژی شەممە، ئاسمان بە گشتی تەمومژی چڕ دەبێت. 

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی ھەینی ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت لەناوچە شاخاویەكاندا بەزۆری نیمچە ھەور، پلەكانی گەرما بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە، هەروەها خێرای با لەسەرخۆ دەبێت.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، لەكاتەكانی سبەی ئێوارەی ھەینی بەدواوە تا بەرەبەیانی دوو سبەی شەمە لەم مەودایەدا ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چڕ ئەبێت لەزۆرێكی ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەولێر و كەركوك و ھەڵەبجە و ناوچەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان.




PM:03:20:01/12/2022