بافڵ تاڵەبانی: ئێستا هەرێم بە دیفاكتۆ دوو ئیدارەییە


سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتەكەی مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە لە حكومەتەكانی دیكە و زۆر بە سیاسی كراوە و  "بە دیفاكتۆ ئەو دۆخەی هەرێم كە ئێمە تێیداین لە راستیدا دوو ئیدارەییە.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی (ڕاپۆرتی نەوتی عێراقی- Iraq oil report) رایگەیاندووە "به دیفاكتۆ هەرێم دوو ئیدارەیە، چونكە چاوەڕوان دەكرێت سلێمانی خۆی بودجەی خۆی دابین بكات”.

هەروەها وتویەتی "یەكێتی دەیەوێت بەشداربێت لە بڕیاردانی ستراتیژی سەبارەت بە كەرتی وزە، بەڵام پارتی دەیەوێت بە غیابی یەكێتی و هاوبەشەكانی كاربكات".

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت "لە ئامادەنەبوونی پارتی بۆ كاركردن لەگەڵ بەغداد تێناگەم كە بۆچی بەشێوەیەكی بنەڕەتی و راست كارناكات، بە تەنها بەسرە هەزار جار دەوڵەمەندترە لە هەموو كوردستان”.

ناوبراو وتویەتی "حكومەتەكەی مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە لە حكومەتەكانی دیكە و زۆر بە سیاسی كراوە، یەكێك لە وەزیرەكانم پێیوتم، پێشتر كە بەڕێوبەری گشتی بووم، بە چاوەڕوانی زۆرەوە دەمویست ببمە وەزیر، بەس ئێستا پەشیمانم، ئەمە هەمووی بەهۆی بە سیاسیكردن و بە مەركەزیی كردنی كابینەكەوەیە".



PM:05:08:01/12/2022