پۆرتوگال گورزی کاریگەری بەرکەوت

یەکێتی تۆپی پێی پورتوگال بەشداری نەکردنی نونۆ مێندێزی بەرگریکاری هەڵبژاردەکەی لە،باقی یاریەکانی لە مۆندیال،راگەیاند، دوای ئەوەی تووشی پێکان بوو.

 میندێز پێویستی بە ماوەیەک کە لە دوو مانگ کەمتر،نەبێت  هەیە، بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەڕێتەوە یاریگاکان ، کە گورزێکی پڕ لە ئازاری بۆ فێرناندۆ سانتۆس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال جێهێشت.

 فێرناندۆ سانتۆس، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ یارییەکەی "کۆریای باشوور” دووپاتیکردەوە، کە نونۆ مێندێز لە یارییەکانی داهاتوودا لەنێو هێزی تیپەکە نابێت، بەهۆی پێکانەوە، جگە لە ئامادەنەبوونی… دووانە ئۆتاڤیۆ و دانیلۆ بە هەمان هۆکار.

 مێندێز، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی پورتوگال، لەکاتی بەشداریکردنی لە یارییەکەی ئۆرۆگوای، لە قۆناغی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، تووشی پێکانێکی سەخت بوو،ئەمەش لە،مۆندیال بێبەشی دەکات.



PM:05:45:01/12/2022