کارەبای سلێمانی ئاگاداری چەند گەڕەکێکی سلێمانی دەکاتەوە کە بەهۆی بارانبارین و برووسکەوە چەند هێڵێکیان لە کارکەووتوون و ئەو ناوچانە کارەبایان نابێت، تا چاکدەکرێنەوە.
کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە بەهۆی بارانبارین و هەورەبروسکەوە، دوو هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبا (هێڵی ١٣٢ کەی ڤی دەربەندیخان - ئەزمڕ کە ویستگەی گۆرینی کارەبای کازیوەی لەسەرە، لەگەڵ هێڵی ١٣٢ کەی ڤی تاسڵوجە -کوردسات، کە وێستگەی مۆبایلی هەواری شاری لەسەرە) لەکار کەوتوون.
لەبارەی دەرئەنجامەکانی لە کارکەوتنی ئەو وێستگانە، کارەبای سلێمانی دەڵێت "بەوهۆیەوە ئەو گەڕەکانەی لەو وێستگانەوە کارەبا وەردەگرن بێ کارەبان.لەئێستادا تیمەکانی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن".