دەمیرتاش: هاکان فیدان داوای لێکردم جێگای ئۆچ ئالان بگرمەوە

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەلاحەدین دەمتریاش ئاشکرای دەکات، هاکان فیدان، ڕاوێژکاری میتی تورک داوای لێکردووە شوێنی " ڕێبەر ئۆجالان بگرێتەوە"، بەڵام ئەو داواکەی ڕەتکردووەتەوە و دەڵێت:”ئۆجالان خاوەن هێز و قورساییەکە کە دەتوانێت کاریگەریی لەسەر سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات”.

لە دادگای ئەنقەرە ئەمڕۆ پێنج شەممە دانیشتنێکی دیکەی دادگا لەسەر دۆزی کۆبانێ بەڕێوەچوو، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لەڕێگەی سیستمی دەنگ و ڕەنگەوە بەشداریی لە دانیشتنەکەدا کرد و وتارێکی پێشکەشکرد.

دەمیرتاش لە وتارەکەیدا ئاشکرایکرد:”هاکان فیدان، ڕاوێژکاری میت داوای لێکردووم پێکەوە کۆببینەوە، بەڵام با چاوەڕوان نەبن کە ئێمە هەنگاو بۆ دواوە بنێین و خۆمان ڕادەست بکەین”.

وتیشی:”(بەرپرسانی میت) بە منیان وت: بڕۆ شوێنەکەی ئۆجالان، بەڵام من ئەو پێشنیازەم ڕەتکردەوە، ئێمە ئێمەین، ئۆجالانیش ئۆجالانە، ئۆجالان خاوەن هێز و قورساییەکە، کە دەتوانێت کاریگەریی لەسەر سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، ئێمەش لە پەرلەمان کارەکتەری چارەسەریین”.

دوێنێش سەلاحەدین دەمیرتاش داوای لە وەزارەتی دادی تورکیا کرد، ڕێگای پێبدەن لەڕێگەی سیستمی دەنگ و ڕەنگەوە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان ئەنجام بدات.



PM:08:51:01/12/2022