نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا رووی لە دابەزین کرد، بەڵام ئەمشەو ١ی کانوونی یەکەم بەپێی بازاڕەکانی نەوت لە رۆژهەڵاتی ئاسیا، سەرلەنوێ دەستی بە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٧ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستندا بە ٨٦ دۆلار و ٩٧ سەنت بوو.
نرخی یەکەم بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨١ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٨٠ دۆلار و ٥٥ سەنت بوو.
هەرچەندە رێکخروی ئۆپێک پلەس لەسەرەتای مانگی رابردووەوە دوو ملیۆن بەرمیلی بەرهەمهێنانی لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمکردەوە بە مەبەستی هەڵکشانی نرخەکەی، بەلآم تا ئێستا نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لە دابەزیندایە، هۆکارێکی سەرەکیش دەگەرێتەوە بۆ سەرلەنوێ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو سستبوونی بزاڕی چینی و کەمبوونەوەی داخوازی ئەو وڵاتە لەسەر کڕینی نەوت کە بەیەکێک لە وڵاتە هەرە گەورە کڕیارەکانی نەوت دادەنرێت.
PM:09:49:01/12/2022