لویس ئینریکی راهێنەری ئیسپانیا، پاش دۆڕانیان 2-1بە ژاپۆن، باس لە شکستەکە،دەکات و هۆکارەکەی رووندەکاتەوە.
ئینریکی وتی" لە گێمی یەکەمدا یارییەکەمان کۆنترۆڵکرد و لە گێمی دووەمدا سەرەڕای وریاییمان هەڵەمان هەبوو، دەمانتوانی 3 گۆڵ بکەین، ئەمڕۆ نەماندەتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنین".
وتیشی: "هەڵەمان کرد و دەکرا یارییەکە بە هاتریکێک بۆ ژاپۆن کۆتایی پێبێت،بەڵام هەلی زۆرمان دروست نەکرد، لە گێمی دووەمدا هەرچەندە دەمانزانی ژاپۆن هێرش دەکاتە سەر و ئەویش مەترسی دەکات، بەڵام هەڵەمان هەبوو".
پاشان ئینریکی وتی: "ژاپۆن لە ئێمە باشتر بوو لە 5 خولەک و شێتانە بوون. 5 خولەک، زیاتر نەبوو".
لە کۆتایدا وتی:" ئەگەر مەغریب پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ئەوە مانای وایە ڕکابەرێکی بەهێزە.. دەبێت پێشبکەوین چونکە بەدڵنیاییەوە یارییەکی زۆر قورس دەبێت.. 16 تیپ لە مۆندیالدا ماوە و دەبێت ئاستمان باش بکەین".