بەهۆی بۆردومانەوە هاوڵاتییەك لە ماوەت بریندار بوو


بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەوە لە قەزای ماوەت كەسێك بریندار بووە.

كامەران حەسەن، قایمقامی قەزای  ماوەت ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆكەی بێفڕاكەوانەوە شاخی ئاسۆس لە شارۆچكەی ماوەت بۆردومان كراوە، ھەرچەندە زانیاریی وردیان لا نییە لەسەر بۆردومانەكە، چونكە ئەو شوێنەی بۆردومان كراوە، شەبەكەی مۆبایلی نییە، بەڵام چوار كەسی گوندی قامیش ڕۆشتوون بۆ شاخی ئاسۆس، لەو كاتەدا شاخەكە بۆردومان كراوە و كەسێكیان لێ بریندار بووە.

هەفتانە چەندینجار فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا و ئێران ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردسان بۆردومان دەكەن.



PM:02:10:02/12/2022