تەندروستی سلێمانی ئاماری یەك مانگی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری بڵاوكردەوە، كە 981 منداڵ لەدایكبوون و زۆربەشیان كوڕن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری، لەماوەی مانگی رابردوودا پێنج هەزار و 415 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە هەزار و 730 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
تەندروستی سلێمانی دەڵێت "لەو ماوەدا (981) منداڵ لەدایكبوون و(528) منداڵیان كوڕن و (453)یش كچن، هەروەها (539) منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و ئەوانی دیكە لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە لەدایكبوون".
هاوكات لەمانگی رابردوودا ( 650) منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون و (22) حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە (4) حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە (59) لەبارچوون هەبووە و( 1.239) سۆنەریش گیراوە.