بەهۆی هێرشی فڕۆكەی بێفرۆِكەوانەوە بۆ چیای ئاسۆس لەناوچەی ماوەت، هاوڵاتییەك كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندارە.
كامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە (سپی) ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆِكەوانەوە شاخی ئاسۆس لە شارۆچكەی ماوەت بۆردومان كراوە، بەو هۆیەشەوە هاوڵاتییەك كوژراوە و یەكێكی دیكە بریندارە و هاوڵاتییەكیش بێسەروشوێنە.
هاوكات تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی CPTی ئەمەریكی رایگەیاندووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا پێنج جار بەسەختی بۆردومانی شاخی كیلەشین لە سنوری گوندی زەروونی سەر بە قەزای ماوەتیان كرد و چوار ڕاوچیان بە ئامانج گرتووە.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، یەكێك لە بریندارەكان كە بە سەختی برینداربووە ناوی مام كوێخایە و ناوی یەكەمی ئەو ڕاوچیەی تریش كە بێسەروشوێن بووە ناوی (عەزیز)ە، تەواوی قوربانیەكان خەڵكی گوندی قامیشن.