ئەمشەو کاتژمێر ١٠:١٠ لە گەڕەکی دەروازەی کەرکوک کارمەندێکی دژە تیرۆری یەکێتی کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەو کارمەندە بەهۆی دەمەقاڵێیەوە لەگەڵ ماڵی خزمێکی بۆتە شەڕی و دواتر پۆلیس هاتوون دەستگیری بکەن، پێشئەوەی پۆلیس دەستگیری بکەن، فیشەک دەنێت بە خۆیەوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
ئەو کارمەندەی دژەتیرۆر تەمەنی ٢٨ ساڵەو خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.