لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال لەسەر حیسابی هەڵبژاردەی ئوسترالیا قسەی بۆ ڕۆژنامەنوسان کرد.
مێسی لە لێدوانێکدا کە کەناڵی "TYC Sports”ی ئەرجەنتینی بڵاویکردووەتەوە سەبارەت بە خۆگونجاندنەکەی لەگەڵ ئەم ساتەدا دەڵێت: دڵخۆشم بە بینینی هەموو شتێک، چێژ لە هەموو ساتێک وەربگرم، ڕاستییەکە ئەوەیە کە هەر جارێک دەچینە ناو یاریگا و بیبینین خەڵک ببینین شێتانەیە چۆن دەژین و چۆن چێژ وەردەگرن و چیمان بۆ دەگوازنەوە ".
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر ئارامم، وەک لە سەرەتای هەموو پاڵەوانێتییەکدا وتم چێژ لە هەموو ساتێک وەردەگرم، لەگەڵ ئەزموون و تەمەن وا دەکات هەموو شتێک بە شێوەیەکی جیاواز ببینم.
لە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "دڵخۆشم بە توانای چێژوەرگرتن لەگەڵ خەڵک و بتوانم ئەم ساتانە بژیم و شێتی خەڵک لێرە و لە ئەرجەنتین ببینم. هیوادارم بەردەوام بێت و بتوانین بەردەوام بین."
سەبارەت بە یاری هۆڵەندا بەردەوام بوو و وتی: یارییەکی زۆر قورس دەبێت، وەک هەموو یارییەکانی مۆندیال. ئەوان تیپێکی نایاب و یاریزانی نایاب و ڕاهێنەرێکی گەورەیان هەیە.
مێسی هەروەها وتی: ئەرجەنتین هەمیشە هێزێکە و لە باشترینەکاندایە، ئێمەش زانیمان کە ئێمە یەکێکین لە پاڵێوراوەکان بەهۆی ئەو کارانەی کە کردوومانە، و دەبێت لەسەر یاریگا بیسەلمێنین، خۆشبەختانەش ئەوەمان کردووە و ئێمەش دەبێت بەردەوام بن”.
سەبارەت بە یاریکردنی 1000هەمین یاری لە ژیانی وەرزشیدا و ئاهەنگگێڕان لەم شەوەدا، مێسی وەڵامی دایەوە: بەڵێ بەڵێ بۆ گۆڵ، یارییەکە و گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
سەبارەت بە پشووەکەی: "ڕۆژانی پشوودان بەسوودن بۆ ئێمە. دەبێت دوای سێ ڕۆژ یاری بکەین بەرامبەر بە تیپێکی زۆر جەستەیی. ئەم پشووە بەسوودە."
هەروەها سەبارەت بەوەی ئایا مێسی دەرفەتی ئەوەی هەبووە سەیری یارییەکانی دیکە بکات یان نا: "بەڵێ ئێمە سەیری تەواوی مۆندیالمان کرد، بەڕازیل زۆر باش یاری دەکات، جگە لە دۆڕانەکەی بەرامبەر کامیرۆن، هێشتا یەکێکە لە پاڵێوراوەکان، فەرەنساش بەهەمان شێوە".
هەروەها جەختی لە بارەی ئیسپانیا کردەوە و وتی: ئەوان سەرەڕای ململانێکان زۆر بە باشی یاری دەکەن، زۆر ڕوونن لەوەی چی دەکەن کاتێک تۆپەکە بەدەست دەهێنن، بۆ ماوەیەکی زۆر خاوەنی تۆپ دەبن، بەڵام ئەم مۆندیالە دەریدەخات کە چەند قورسە و هەموو تیپەکان چەندە یەکسانن ناوی تیپی گرنگ نەماوە، گرنگ ئەوەیە ئەوەی لە یاریگادا دەیبینیت کە تیپەکان یەکسانن."
لە کۆتاییدا سەبارەت بە دەرچوونی ئەڵمانیا لە مۆندیال وتی: سەرم سوڕما چونکە یاریزانی گرنگی زۆریان هەیە و تیپێکی گەنجیان هەیە، هەروەها لەبەر ئەوەی ئەڵمانیا هەمیشە لە باشترینەکاندایە، هەروەها جێگەی سەرسوڕمانە کە لە قۆناغی یەکەمدا ڕۆیشتن.