ئاگادارن پێلێ چی بۆ ڕۆناڵدۆ نوسیوە


پێلێ ئەفسانەی بەڕازیلی پاڵپشتی خۆی بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی دەربڕی، دوای ئەوەی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر دوورخرایەوە.

 ڕۆناڵدۆ لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالەکەی قەتەری بەجێهێشت، دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی شەممە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە مەغریب شکستی هێنا.

 دۆن لە ڕێگەی هەژمارە فەرمییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بۆ هاندەرانی هەڵبژاردەی پورتوگال نارد، دوای کۆتایی هاتنی خەونی بردنەوەی مۆندیال.

 پێلێ لە کۆمێنتەکەیدا لەسەر پۆستەکەی ڕۆناڵدۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: سوپاس بۆ ئەوەی زەردەخەنەت بۆ کردین هاوڕێکەم".

 ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد تا ئێستا چارەنووسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە کە ئایا واز لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی دەهێنێت یان لانیکەم تا یۆرۆی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.

 لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالدا فەرەنسا ڕووبەڕووی مەغریب دەبێتەوە، لە یارییەکەی دیکەشدا ئەرجەنتین لە هەمان قۆناغدا بەرامبەر کرواتیا یاری دەکات.


AM:12:07:12/12/2022