دیدییە دیشامپ راهێنەری فەرەنسا، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری مەغریب،بەشداری کردوو باسی لە یاریەکە و مەترسییەکانی هەڵبژاردەی مەغریب کرد.
سەرەتا وتی:" گریزمان لە پاڵەوانێتییەکی نایاب ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و دەبێت بەردەوامیش بێت لە ئاستەکانی، دەبێت بتوانین لەگەڵ شێوازی یاریکردنی یاریزانی بەرامبەردا خۆمان بگونجێنین و هەوڵبدەین خاوەنی تۆپ بین و هەڵە نەکەین".
وتیشی:" لە دوایین یاریدا هەندێک ئاستەنگیمان هەبوو و توانیمان بەسەریاندا زاڵ بین، ڕۆحی تیمی باشمان هەیە و کەشێکی باشمان هەیە لەناو کەمپەکەدا کە یارمەتیدەرە بۆ سەرکەوتن".
لەسەر رکابەری سبەی وتی:" مەغریب گرنگی بە هێرشی هەڵگەڕاوەو گۆڕینی خێرا دەدات ڕیگراگی کارەساتێکی سەرسوڕهێنەری بەدەستهێناوە و سەلماندوویەتی کە ڕاهێنەرێکی بەهێزە، مەغریب هاندەرێکی زۆری هەیە و کەش و هەوای یاریگاکە ژاوەژاو دەبێت".
لە کۆتایدا وتی "ئەوان تیپێکی ڕێکخراو و بەهێزن و بە باشترین شێوە بەرگری دەکەن ئەوان تەنها بەرگری ناکەن چونکە بە بەرگریکردن بەتەنها نەدەگەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال، سبەی هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی بەرگریان هەڵبوەشێننەوە و ناوی خۆمان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوین بۆ قۆناغی داهاتوو”.