شۆک.. رۆناڵدۆ گەڕایەوە بۆ ریاڵ مەدرید

  رۆژنامەی مارکا ئەمڕۆ ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ  کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە شوێنی مەشقەکانی یانەکەی پێشووی ریاڵ مەدرید ڤاڵدیبیباس بینراوە.

بە پێی ئەم،سەرچاوە رۆناڵدۆ کە،ئێستا بێ یابەیە، داوای مۆڵەتی لە یانەکەی پێشووی کرد بۆ ئەنجامدانی مەشق و  ڕاهێنان، هەروەها ڕیال مەدریدیش درێغی نەکردووە لە ڕازیبوون و ئەمڕۆ یاریزانە لەمەدرید بووە لە شوێنی راهێنانەکان.
هەروەها دەڵێت" ئەمە پەیوەندی باشی نێوان یاریزانەکە و یانەکەی پێشووی دەردەخات، وەک فلۆرێنتینۆ پێرێز لە ساڵی 2019 ڕایگەیاندبوو کە هەمیشە  پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ رۆناڵدۆ هەبووە و هەمیشە نموونە و مۆدێلێکی پیشەیی بووە.

 لەکۆتایدا  دەڵێت:" ڕیال مەدرید ئارەزووی گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ناکات بۆ ناو تیپەکە لە ئێستادا.

رۆناڵدۆ لەگەڵ مانچستەریونایتد گرێبەستی هەڵوەشاندووەتەوەو ئێستا بێ یانەیە.



PM:06:21:14/12/2022