بەفەرمی مۆدریچ خۆی یەکلاکردەوە


 لۆکا مۆدریچ کاپتنی هەڵبژاردەی کرواتیا، دوای ئەوەی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، لێدوانێکی لەسەر هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە وازهێنانی یاری نێودەوڵەتی خستەڕوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هەڵبژاردەی کرواتیا لە مەغریبی بردەوە، ، بە ئەنجامی 2-1، و پلەی سێیەمی مۆندیال یەکلایی کردەوە.
 لۆکا مۆدریچ لە لێدوانەکانیدا دوای یارییەکە وتی: بەدڵنیاییەوە لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لەگەڵ کرواتیا یاری دەکەم، یاری نەکردن لە کاتێکدا ئێمە لە قۆناغی پێش کۆتاییداین، بێ سوود دەبێت، دەمەوێت لەگەڵ تیپەکە بم".
 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەمەوێت تا یۆرۆ بە تەواوی لە توانای جەستەیی خۆمدا بمێنمەوە، دواتر دەبینین چیمان پێدەکرێت".
 لە کۆتاییدا وتی: بڕیارەکە هەرچییەک بووبێت، زۆر دڵخۆشم بە ژیانی وەرزشی خۆم لەگەڵ هەڵبژاردەی کرواتیا".
 هەڵبژاردەی کرواتیا سێیەم میدالیای مۆندیال لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێنا دوای ئەوەی میدالیای برۆنزی لە ساڵی 1998 بەدەستهێنا، هەروەها میدالیای زیوی لە مۆندیالی 2018 بەدەستهێنا.


PM:09:42:17/12/2022