ڕاپرسییەک ئاشکرای دەکات هاندەرانی بەرشەلۆنە مباپێیان دەوێت یان مێسی


هاندەرانی بەرشەلۆنە سەریان بۆ ئاسمان بەرز دەکەنەوە، خەون بە زۆرێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ دەبینن کە پەیوەندی بە ڕیزەکانی تیپەکەوە بکەن.

 ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی راپرسییەکی ئەنجامدا بۆ گەڕان بەدوای خەونەکانی هاندەرانی بلاوگرانا و ئەو دیاریانەی کە لە "بابا نوئێل"ەوە چاوەڕێیان دەکەن بۆنەی ئاهەنگی جەژنی کریسمس.

 جێگای سەرنجە کە ئەستێرە فەرەنسییەکانی پاریس سانجێرمان ڕەنگە لەم راپرسیە خواستی هاندەرانی یانەی کەتەلۆنی لە پێشەنگ بن، بەو پێیەی کیلیان مباپێ 34%ی بەدەستهێنا بە بەراورد بە 26% بۆ مێسی لە ناوەڕاستی باڵەکاندا، لەگەڵ ئەوانیشدا... هێرشبەری مانچستەر سیتی، ئیرلینگ هالاند (36%).

 جگە لەوەش 38%ی بەشداربووان ئاواتەخوازن ئەشرەف حەکیمی مەغریبی، بەرگریکاری ڕاستی پاریس سانجێرمان، بچێتە ڕیزەکانی بارسا و ئەلفۆنسۆ دەیڤسی کەنەدی و   بەرگریکاری چەپی بایرن،میونخ بە ڕێژەی 36% و ئوپامێکانۆی فەرەنسی بەرگریکاری بایرن میونشن، بە ڕێژەی 27%.

 لەکاتێکدا 45%ی بەشداربووانی راپرسیەکە بڕیاریاندا بچنە پاڵ بەرگریکاری کرواتی، یۆسکۆ گڤاردیۆل کە یەکێکە لە دۆزینەوە هەرە دیارەکانی مۆندیالی 2022، هەروەها ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی بە ڕێژەی 29%، پێش دۆنارۆما 24%، ئەلیسۆن بێکەر 21%، ئونای سیمۆن 20%، و جۆردن پیکفۆرد 6%.

 لە هێڵی ناوەڕاستیش هاندەرانی بەرشەلۆنە دوو یاریزانە ئەڵمانییەکەی بایرن میونشنیان هەڵبژارد، جوشوا کیمیچ 18% و جەمال موسیالا 29%، لەگەڵ گەوهەری ئینگلیزی جودی بێلینگهام، یاریزانی ئەڵمانی بروسیا دۆرتمۆند، بە ڕێژەی 27%.


PM:02:33:26/12/2022